٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەنگدان بۆ بودجە خرایە پێنجشەممەی دابێ

سەرچاوە: KDP.info

ەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ بڕیاربوو دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقدا بکرێ، بەڵام دەنگدانەکە خرایە رۆژی پێنجشەممەی دابێ.

 

(ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەنگ لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت، بەڵام لیژنەی دارایی ١٥ مادەی لە پڕۆژەیاساکە تاوتوو نەکردبوو، بۆیە دەنگدانەکە دواخرا.

 

ئاماژەیشی دا، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی دابێ، دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بدرێ بەمەرجێک ئەگەر لیژنەی دارایی توانی کارەکانی تەواو بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار