٧٦٥ بۆمبی چێندراو پوچەڵ کرایەوە

باشیك-KDP.info- تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌یی سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك، له‌ماوه‌ى دوو حه‌فته‌دا ٧٦٥ بۆمبى چێندراویان له ناوچه‌تازه ئازادكراوه‌كاندا پوچەڵ کردووەتەوە.
لیوا ( مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت،تیمه‌كانمان له فه‌رمانده‌یى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌كى پێشمه‌رگه، له ماوه‌ى دوو حه‌فته‌ى ڕابردوودا تائێستا 765 بۆمبى چێنراومان له ناوچه‌تازه ئازادكراوه‌كانى ده‌ستى تیرۆریستانى داعش پوچه‌ڵ كردووەته‌وه."
لیوا (مه‌حموود) دەیشڵێ، گشت ناوچه و، داموده‌زگا حكومى و، حیزبیه‌كانمان له‌ن اوچه تازه‌ئازادكراوه‌كاندا له بۆمبى چێندراو پاك كردووەتەوە ."
نەشوان بەرزنجی




