که‌نه‌دا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه
__2016_11_28_h14m24s44__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- وڵاتی که‌نه‌دا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه و ده‌ست به گفتوگۆی بازرگانی و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی بازرگانی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی ڕاگه‌یاند که که‌نه‌دا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتەکەی له شاری هه‌ولێر کردووه‌ته‌وه و له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، پاوڵ گاریا، نوێنه‌ری وڵاته‌که ده‌ستی به گفتوگۆی بازرگانی کردووه و به نیازی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی هه‌مه لایه‌نه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.




