پێنج ئه‌میری داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ به‌هۆی بوردوومانی پۆلیسی عێراقیه‌وه بۆسه‌ر گوندێكی نزیك مووسڵ، پێنج ئه‌میری داعش كوژران و یه‌كێك له ئه‌میره‌كان خه‌ڵكی شیشانه.
(عسمه‌ت ره‌جه‌ب)، به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی بوردوومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌شاری مووسڵ، به‌رپرسی دیوانی عه‌شایه‌ری سه‌ربه داعش به‌ناوی (سه‌عد فه‌تحی ئه‌لڕاشد)ی به‌وهۆیه‌وه كوژرا.
(ره‌جه‌ب) گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیتیحادی چه‌ند بنكه‌یه‌كی داعشیان له گوندی ئه‌لبو سه‌یف موشه‌ك بارانكردوو له ئه‌نجامدا پێنج ئه‌میری داعش كوژران، كه یه‌كێك له ئه‌میره‌كان ره‌گه‌زنامه‌ی شیشانییه.
قائید میرۆ




