مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەجید محەممەد مرادخان دەكات
__2016_02_18_h19m23s37__HK.jpg)
بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵ مەجید محەممەد مرادخان..
بە پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، ئەندامی دەزگای ئەیلولی گەرمیانی پارتیمان هەڤاڵ(مەجید محەممەد مرادخان)مان بیست.
هاوخەمیمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




