٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆمارییه‌کانی ئه‌مەریکا له‌ نێوان دوو کاندید بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دابه‌ش بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  واشنتۆن پۆست بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆمارییه‌کانی ئه‌مەریکا و یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترامپ  سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مەریکا له‌و حزبه‌ به‌سه‌ر دوو پاڵێوراودا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دابه‌ش بوون.

یه‌کێک له‌ پاڵێوراوه‌کان (میت ڕۆمنی)یه‌ که‌ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ دۆناڵد ترامپ گرت. یاریده‌ده‌رانی ترامپ به‌شێکییان پێیان وایه‌ که‌ ڕۆمنی دوای ئه‌و ڕه‌خنه‌ توندانه‌ی له‌ ترامپ، ناتوانێت دڵسۆز بێت. هه‌روه‌ها (ڕۆدۆڵف جولیانی) که‌ دۆستی نزیکی ترامپه‌ نه‌یاریی خۆی هه‌یه‌ له‌ نێو بڕیارسازه‌کاندا.
  به‌ڵام ترامپ له‌م ڕۆژنه‌دا ستایشی ڕۆمنی کردووه‌ و پێی وایه‌ که‌ باش کاری خۆی ده‌کات له‌ هه‌مان کاتدا جولیانیشی به‌دڵه‌. یه‌کێکی دیکه‌ش له‌ ئاسته‌نگه‌کانی تیمه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ترامپ زۆر راڕایه ‌و ڕۆژ به‌ ڕۆژ قسه‌ی جیاواز ده‌کات.

هەواڵی پەیوەندیدار