٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانیی پاریس بە سێ پڕۆژە یارمەتیی شاری هەولێر دەدات

سەرچاوە: KDP.info

فەڕەنسا -KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی فەڕەنسا دەڵێت، شارەوانیی پاریس بە سێ پرۆژەی جیاواز یارمەتیی شاری هەولێر دەدات، لەوانە لە بواری زبڵ و خۆڵ و خاشاك، هەروەها لە بواری پارك و باخچەكان و بواری گواستنەوە .

(د. عەلی دۆلەمەڕی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە رۆژی 21 و 22ـی ئەم مانگە لە شاری پاریس كۆنفرانسی شارەكان بەڕێوە چوو و تێیدا بە داوەتنامەیەكی فەرمیی (ئان هیدالگو) سەرۆكی شارەوانیی پاریس، نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا و وەفدی پارێزگای هەولێر بەشدار بووین و، هەر لەوێ وەفدەكە چاومان بە سەرۆكی شارەوانیی پاریس و ڕۆما و نیویۆرك و ستۆكهۆڵم و مەڕاكش و چەند شاری تری بەشداربووی كۆنفڕانسەكە كەوت ."

(دۆلەمەڕی) ڕاشیگەیاند: "لە كۆنفڕانسەكەدا وەفدەكەمان كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ (پاتریك گلوكمان) جێگری سەرۆكی شارەوانیی پاریس لە ئوفیسی ناوبراو لە شارەوانیی پاریس ئەنجام دا و، بەڕێزیان گوتی لە داهاتوودا بە سێ پڕۆژەی جیاواز یارمەتیی شاری هەولێر دەدەن، لەوانە لە بواری زبڵ و خۆڵ و خاشاك هەروەها لە بواری پارك و باخچەكان و بواری گواستنەوە، لای خۆیشمانەوە سوپاسی سەرۆكی شارەوانی و بەڕێزیانمان كرد بۆ گشت هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان."

رۆژی 21 و 22ـی 11-2016 لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا بە بەشداریی 100 شاری گەورەی وڵاتانی جیهان، كۆنفڕانسی شارەكان بەرێوە چوو و شاری هەولێریش بە داوەتنامەیەكی فەرمی لەو كۆنفڕانسەدا بەشدار بوو .

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار