٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایش: بەم نزیکانە بکوژانی د. وشیار ئاشکرا دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێ "لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی کوشتنی (د. وشیار ئیسماعیل)، هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە و لە داهاتوویێکی نزیکدا بکوژانی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین".

(تاریق نووری) بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە دۆسیەی کوشتنی (د. وشیار ئیسماعیل) چەند سەرەداوێکی گرینگمان دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان هەنگاوی زۆر باشیان بڕیوە، لە داهاتوویێکی نزیکدا بکوژەکان ئاشکرا دەکەین".

یەکشەممە 27-11-2016، (مەلا ئیحسان رێكانی) سەرۆكی لقی یەكێتیی زانایانی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی (د. وشیار ئیسماعیل) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون".

هاوكات (دیار گۆران) برای (د. وشیار) بە مێدیای ڕووداوی ڕاگەیاندووە "لەلایەن ئاسایشەوە پێیڕاگەیێندراوە لەبارەی ئاشکرابوونی بكوژانی براکەی هەواڵی دڵخۆشکەر بەڕێوەیە".
(وشیار ئیسماعیل) مامۆستای ئایینی و کادیری باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شەوی 22-11-2016 لە ماڵەكەی خۆیدا لە هەولێر تیرۆر کرا، رووداوەكەش كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار