٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، هاوكاریی گەیاندە 1000 خێزانی شارەدێی نمروود

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كۆنسووڵی كوێت لە هەرێمی كوردستان، خۆراكی وشكیان بەسەر 1000 خێزانی دوو گوندی سەر بە شارەدێی نمروودی سەر بە پارێزگای مووسڵ دابەش كرد.

لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆنسووڵگەریی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، لە درێژەی هاوكاریكردنی ئاوارەكان، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەچنە شارەدێی نمروود و لە دوو گوندوی سەر بەو شارەدێیە دەستیان كرد بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 1000 خێزاندا و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت، هاوكارییەكەیش بۆ هەر خێزانێك‌ لە پارسێلێك خۆراك كە پێك هاتبوو‌ لەوانە: (برنج، شەكر، نیسك، زەیت، شیر، چا، خوێ، نۆك، فاسۆلیا، ماسی لە قوتوودراو، خورما، ئارد، شەعریە ...هتد).

شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی خێرخوازیی وڵاتی كوێت لە ماوەكانی رابردوودا چەندین چالاكی و كاری خێرخوازییان لە كەمپی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە، لەوانە هاوكاریكردنی ماددی و خۆراكی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار