٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێڤانەیی: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبیینه‌وه‌ و داواکاریەکانی كوردستانی پێشکەش دەکەین

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە، (سەرحان سلێڤانەیی)ش  دەڵێت، وەکو کورد چەند داواکاریەکمان ئامادەکردووە، بۆئەوەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی بکەین.
 
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سه‌عات چواری ئێوارە وەکو لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)کۆببینەوە.
 
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ئێمەش وەکو نوێنەرانی کورد لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواکاری کوردمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی بکەین، لەوانە جێگیرکردنی بەشەبودجەی ھەرێم١٧% و رەوانەکردنی بۆ ھەرێمی کوردستان، جگەلەوەش بەشە بودجەی ھێزی پێشمەرگەش خەرج بکات لەوپڕۆژە یاسایە.
 
(سەرحان سلێڤانەیی) ده‌شڵێت، ئێمە داواکاریەکانی خۆمان پێشکەش دەکەین ئەوەی دیکە لەسەر ئەوان دەمینێتەوە تاچەند جێبەجێ دەکرێت، چونکە ئەرکی ئێمەیە داکۆکی لەمافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەین.
 
پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بڕەکەی١٠٠ترلیۆن دینارە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش ١٧%یه‌ کە دەکاتە زیاتر لە١١ترلیۆن دینار.
 
 
بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار