٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: مووچەی مامۆستایان زیاد کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم، بڕیار درا کە مانگانە بڕی 100 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی نێو شار و بڕی 150 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار تەرخان بکرێت.

 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمى کوردستاندا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە رابردوو بە سەرپەرشتىی بەڕێزان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران ئەنجام درا و دواکۆبوونەوەش ئەمڕۆ شەممە 26-11-2016 بە سەرپەرشتىی جێگرى سەرۆکوەزیران، وەزارەتى پەروەردە ، بریکارى وەزارەتى دارایی بە وەکالەت ، سەرۆک و جێگرانى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى هەرێم و یەکێتیى مامۆستایان ئەنجامد را".

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردە: "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا مانگانە بڕى 100 هەزار دینار بۆ مامۆستایانى نێو شار و بڕى 150 هەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەى هاتوچۆى دەرەوەى شار دەکەن تەرخان بکرێت، کە لەلایەن وەزارەتى دارایی و بە پاڵپشتى پێشنیاز و دەستپێشخەرییەکانى پلەباڵاکانى وەزارەتى پێشمەرگە و ئەنجوومەنى ئاسایش و رێکخراوە بیانییەکان و هەموو ئەو لایەنانەى ئامادەییان بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە، وەک پاڵپشتیی دارایی بۆ مامۆستایانى سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێم دابین دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێنى بەردەوامیدان بە هەوڵەکانى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکانى مووچەخۆران لەکاتى خۆی دەدات و پاش جێبەجێکردنى پرۆسەى تۆمارکردنى مووچەخۆران لە سیستەمى بایۆمەترى ئەلیکترۆنیدا پاشەکەوتەکانیان دەخرێتە سەر حیسابی تایبەتى خۆیان وەک رەسید".

وەزارەت پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەران و مامۆستایان دەکات "بچنەوە هۆڵەکانى خوێندنه‌وه‌ و رێگە نەدەن زیاتر لە 700 هەزار منداڵ و قوتابی و خوێندکار لە سنوورەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین لە خوێندن بێبەش بن، چونکە لە 1-12-2016 بەدواوە مەترسیى گەورە لەسەر پرۆسەى خوێندن لەو ناوچانە دروست دەبێت کە بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە.''
 

هەواڵی پەیوەندیدار