''پەکەکه هۆكاری ئاواداننهكردنهوهی 650 گوند و شههیدبوونی 300ھاووڵاتییه''

سۆران-KDP.info- قایمقامی قەزای سۆران دەڵێت، بەھۆی بوونی پەکەکە و بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێرانهوه، 300ھاووڵاتییش شەھید بوونە؛ چونكه پەکەکە رێ نادات خەڵک نەک بگەڕێنەوە بۆ ناوچهکانیان 650 گوند ئاوەدان نەکراونەتەوە و، ههڵبهت بوار نادات سەرێك له ناوچەکانیشیان بدەنەوە.
قایمقامی قەزای سۆران (کرمانج عێززەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''لە ساڵی 1991كه دهكاته دوای راپەڕینەوە، لە سنووری سیدەکان بەھۆی بوونی پەکەکەوه كه هۆكاره بۆ بۆردوومانی تورکیا و ئێران، 150گوند ئاوەدان نەکراوەنەتەوە، ئەمە جگە لە ناوچەی مێرگەسۆر و ناوچەکانی دیکە کە تاسەرتاسەری بادینان 650گوندن ئاوەدان نەکراونەتەوە، ئاخر ھەمووی بەھۆی بوونی پەکەکەوهیه.''
(کرمانج عێززەت) جهختی كردهوه لهوه كه، بوونی چهكدارانی پهكهكه لهو ناوچانهدا بیانووی داوه به وڵاتانی توركیا و ئێران جا به بۆردوومان بێ یانیش شهڕهكانیانهوه، 300ھاووڵاتی شەھید بوونە، ههڵبهت ئەم ژمارهیهی شههیدانی سڤیل تەنیا هیی ناوچەکانی ئێمەیه.''
وهك قایمقامی قەزای سۆران ڕوونی کردەوە، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە بە ناوچەی شەڕ ھەژمار دەکرێن، چۆڵن و مەترسییش لەسەری بە بەردەوامی ھەیە.
ڕاشیگەیاند، پەکەکە مەرکەزی سەرەکی لەو ناوچەیە و بە ناوچەی خۆی ھەژماری دەکات و چۆڵی ناکات، سەرەڕای گفتوگۆکردن شەڕیشیان لەگەڵدا کراوە، كهچی ئامادە نەبوونە چۆڵی بکەن.
(کرمانج عێززەت) باسی لەوەش کرد كه، پەکەکە ماوەی 25ساڵە زەویی خەڵکی داگیر کردووە و رێ بە خەڵکی ناوچهكه نادات بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان، ئهمهیش زیانێکی زۆرە لەو خەڵکەی دەدات و بەردەوامیشە لەو رهفتارانهی كه زیان گەیاندن بە خەڵک.
بڵند ئیبراھیم




