٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەیەك لەبارەی چارەكردنی گرفتی مامۆستایانەوە بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە بە بەشداریی جێگری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆك و جێگری ئەنجوومەنی پارێزگاكان و سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، كۆبوونەوەیەك لەبارەی چارەكردنی گرفتی مامۆستایانەوە بەڕێوە دەبات.

(فەهیم عەبدوڵڵا حەمۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر، سەعات 10ـی بەیانی ئاگادار كراوینەتەوە كە لەگەڵ وەزیری پەروەردە و جێگری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان و سەرۆك و جێگری ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت."

(حەمۆ) گوتیشی: "بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە تایبەتە بە بژێویی مامۆستایان و ئەو ناڕازیبوونانەی لەلایەن مامۆستایانەوە دەردەبڕدرێن،‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە رێگای وەزارەتی پەروەردەوە هەندێك هەوڵ و بزاڤیان كردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە هەندێك رێكخراو و لایەن، هەندێك هاوكاری كۆ بكەنەوە و كارێكی وا بكەن ئەو مامۆستایانەی ناڕازین بگەرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان و ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك زیاتر گوتی: "ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یادداشتی مامۆستایانی ناڕازییان پێیە و ئەگەر شتێك بكرێت بێگومان بۆ هەموو مامۆستایان دەكرێت."

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار