٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری حللە دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری حللە دەکات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.
 
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 24/11/2016 له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌شاری حلله‌ 70 هاووڵاتیانی بێتاوان شه‌هید و 20 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
 
وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆشمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ راده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.
 
له‌وه‌ش دڵنیاین، كه‌ كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تیرۆریستان و پەلاماری له‌مجۆره‌ دادی شكسته‌كانیان له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ نادات و چاره‌نووسی تیرۆریستان سه‌رشۆڕی و له‌ناوچوونه‌.
 
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
24/11/2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار