ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى حلله گه‌یشته زیاتر له 100 كوژراو

حلله-KDP.info- سه‌رچاوه ئه‌منى و پزیشكییه‌كان له به‌غدا رایانگه‌یاند، ژماره‌ى كوژراوانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى حلله گه‌یشته سه‌رووى 100 كه‌س كه زۆرینه‌یان له‌و هاووڵاتییه ئێرانیانه‌ن كه بۆ چله‌ى پێشه‌وا حوسێن هاتبوونه عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ى بارهه‌ڵگرێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه له شار‌ى حلله‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى بابل له دوورى 100 كیلۆمه‌تر له باشوورى به‌غدا روویدا.
داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌رپرسیارێتى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه، ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانییانه دواى ته‌واوبوونى مه‌راسیمى چله‌ى حوسێنى كوڕى عه‌لى له كه‌ربه‌لا ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.
ئه‌وان له چێشتخانه‌یه‌كى سه‌ر رێگه و له نزیك وێستگه‌یه‌كى به‌نزین بۆ پشوو وه‌رگرتن لایاندابوو، به گوێره‌ى لێدوانى پۆلیس به هۆى ئاگر كه‌وتنه‌وه و به‌هێزى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه چه‌ندین ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ر كه‌وتووه.
داعش له ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوودا هێرشه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى مووسڵ چڕتر كردووه‌ته‌وه به ئامانجى ئه‌وه‌ى فشارى سه‌ربازى له‌سه‌ر مووسڵ كه‌مبكاته‌وه.
ئۆپراسیۆنى رزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 به به‌شدارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و به هاوكارى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ستبه‌جێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئیدانه كرد، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ژماره‌ى كوژراو و بریندارانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بكات.
(به‌هرام قاسمى) گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى راگه‌یاندووه، تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنى عێراق بۆ له‌ناوبردنى داعش.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز




