٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرانی: ئامادەین لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێک دابنیشن.. زۆربەی لایەنەکان پێشوازیان لە پەیامەکە کردووە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی پەیامەکەی (سەرۆك بارزانی)یەوە رایگەیاند، کە ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە زۆربەی لایەنەکانی بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازیان لە پەیامەکە کردووە.
 
(میرانى) گوتیشی: "وەکو پارتی ئامادەین لەگەڵ هەموو حزب و لایەنێک دابنیشن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان".
 
لەمیانەی بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی (د. هۆشیار ئیسماعیل)، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "کە پێویستە لایەنە ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جیدی بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە".
 
 
 
 
کوردستان 24

هەواڵی پەیوەندیدار