كاركردن بۆ بەكارخستنەوەی پاڵاوگەی گەیارە دەستی پێ كرد

گەیارە-KDP.info- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەی گەیارە دەستی پێ كردووە دوای ئەوەی كە بە هۆی داگیركاریی داعشەوە دوو ساڵە لە كار كەوتووە.
دوای ئەوەی دوو ساڵە پاڵاوگەی گەیارە لە كار كەوتووە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تیمی پەیوەندی پێك هێنراوە بۆ بەگەڕخستنەوەی ئەو پاڵاوگەیە. هەروەها ڕوونی دەكاتەوە كە دەیان ساڵە ئەو پاڵاوگەیە بڕبڕەیەكی گرنگە لە پاڵپشتیی ئابووریی مووسڵ و دەوروبەری، گۆگرد بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان دابین دەكات، هەروەها سەرچاوەی وزەی كارەبایە بۆ وێستگەكەی گەیارە. بەو هۆیەوە دانیشتووانی دەوروبەری بێكارەبان و هەلی كاریشی هەمیشە بۆ ٥٥٠ كەس دابین كردووە.




