واشنتن.. كۆنفڕانسێك لەسەر بارودۆخی ئابووری و بازرگانیی هەرێم بەڕێوە دەچێت

واشنتن-KDP.info- حەفتەی دابێ لە واشنتن، كۆنفڕانسێك لەسەر بارودۆخی ئابووری و بازرگانیی هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، حەفتەی داهابێ لە واشنتن كۆنفڕانسێك لەسەر بارودۆخی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی كوردستان ساز دەكرێت.
نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن ئاماژە بەوەیش دەكات كە، "لەوانەیە داعش تەنیا بە هێزی سەربازی لەناو نەبرێت و بووژاندنەوەی ئابووری ڕۆڵی كاریگەر دەگێڕێت، بۆیە ئێمە ئابووری بە بناغەی ئاساییشی خۆمان دادەنێین و هەوڵ دەدەین بۆ بووژاندنەوەی دەرفەتەكان".
لەم كۆنفڕانسەدا، (عەلی سندی) وەزیری پلاندانان و (عەبدولستار مەجید) وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن.




