٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایدی: 18 ئێزدی دیكەڕزگار كران..هەوڵ بەردەوامە بۆ رزگاركردنی ئەوانی تر

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە شاری دهۆك ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابرد، ژمارەیەكی تر لە كوردانی ئێزدی، ئەوانەی لە دەستی تیرۆرستانی داعشدا بوون، رزگار كران و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەوە.

(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "یەكێك لە ئامانجی كردنەوەی نووسینگەكەمان، رزگاركردنی ئەو كچ و ژن و هاووڵاتییە ئێزدیانەیە‌ كە لە دەستی تیرۆریستانی داعشدان و، درەنگانی دوێنێ شەویش لە هەوڵە بەردەوامەكانمان توانیمان 18 كەسی تر لە كوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش رزگار بكەین و بەسەلامەتی گەیشتنە ناو كەسو كاری خۆیان لە شاری دهۆك كە پێك هاتوون‌ لە 9 كچ و ئافرەت و 2 پیاو و 7 منداڵ."

(قایدی) گوتیشی: "تەنیا لە ماوەی ئەم مانگەدا زیاتر لە 100 كەسمان رزگار كردووە و ژمارەی ئەوانەی تاوەكو ئەمڕۆ هاتوونەتەرزگاركردنیش، زیاترن لە 2800 كەس و هەوڵ و بزاڤیشمان بەردەوامە بۆ رزگاركردنی هەموو ئەوانەی تر".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار