٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن: پەیامەكەی سه‌رۆك بارزانی بە ئەرێنی وەرگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) بە شێوەیەكی ئیجابی پێشوازی لێ كراوە. دەیشڵێ، ئەگەر لەو پەیامەی جەنابی سەرۆك فەرمووی ورد بینەوە، دەردەكەوێت كە كێ خەمخۆری هەرێمی كوردستانە".

(عەلی حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كۆمەڵێك گۆڕانكاری و ئەگەر هەیە لە دوای شەڕی مووسڵدا و گۆڕانكاریی گەورەیش لە ئاستی جیهاندا چاوەڕوان دەكرێت، چونكە حكوومەتی تازەی ئەمەریكا گۆڕانكاری لە كابینەی خۆیدا دەكات، راستە ئەمەریكا وڵاتی دامەزراوەییە، بەڵام هەر حزبێك لە دوو حزبە سەرەكییەكەی ئەمەریكا سیاسەت و ستراتیژییەتی خۆیان هەیە، دەوڵەتە زلهێزەكانیش لەم ناوچەیە بەرژەوەندییان هەیە، بۆیە كوردیش لە هەرچوار پارچەی كوردستان ئەمڕۆ بووەتە جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوی پێشمەرگە و (سەرۆك بارزانی) جێگای متمانەیە لە دونیا و لەلای هاوپەیمانان، بۆیە ئەمە بەرپرسیارەتیی (بارزانی)ـیە دەبێت رەچاوی هەموو ئەو ئەگەرانە بكات، لەبەر ئەوەی جەنابی سەرۆك بە هەستكردن بە بەرپرسیارەتیی مێژوویی ئەم قۆناغە و ئاییندەی خەڵكی كوردستان ئەو پەیامەی راگەیاند بۆ ئەوەی بە هەموو لایەنەكان بڵێت،كە ئەركی ئێمە ئەوەیە دەبێت بەو شێوە مامەڵە بكرێت، پێویستە ناوماڵی كورد و یەكێتیی ڕیزەكانی كورد یەك بخرێت، بۆیە ئەگەر لەو پەیامەی (بارزانی) فەرمووی ورد بینەوە، دەردەكەوێت كە كێ خەمخۆری هەرێمی كوردستانە، بۆ ئەوەی كەس موزایەدە نەكات".

(حوسێن) گوتیشی: "پەیامەكەی (بارزانی) لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەكانەوە بە ئیجابی وەرگیرا، چونكە لە ئاست بەرپرسیارەتیدا بوو، مامەڵەكردن لەگەڵ بەرپرسیارەتییش ئەوەیە كە زەمینەسازی بكرێت بۆ ئاشتەوایی سیاسی".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار