٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: بكوژانی دكتۆر وشیار دەدەینە دادگا

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كوشتنی (دكتۆر وشیار ئیسماعیل)، تاوانێكی قێزەونە و بە زووترین كات بكوژانی ئەو مامۆستا ئایینییە دەستگیر دەكەین و دەیاندەینە دادگا.
 
لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كوشتنی بەناهەقی مامۆستا مەلا وشیار ئیسماعیل لە هەولێر، تاوانێكی زۆر قێزەونە و هەرگیز چاوپۆشی لێ ناكرێت.
 
 بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گوتیشی، كوشتنی ئەو مامۆستا ئایینییە بەڕێزە، تەنیا بۆ تێكدانی باری ئارام و سەقامگیری هەولێرە و بە زووترین كاتیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێرەوە بكوژان دەستگیر دەكرێن و ناسنامەكەیان بۆ میدیاكان ئاشكرا دەكرێت.
بە گوتەی لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت)، پۆلیس و هێزە تەناهییەكان دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو تاوانە كردووەتەوە و هەرچیی زووە بكوژانی ئەو مامۆستا ئایینییە قۆڵبەست دەكرێن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار