پەرلەمانتارێك، رێكکەوتنی نوێ له نێوان ههولێر و بهغدادا به پێویست دهزانێ
__2015_10_24_h19m1s44__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- بڕیارە حەفتەی دابێ، پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی پەسەندكردنی پڕۆژەبودجەی عێراق كۆ ببێتهوه و، نوێنەرێكی كوردیش دهڵێت، پێویستە هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتنی نوێ بكەن بۆ یەكلاكردنەوەی بودجەی هەرێم.
(خۆشەوی خەلیل) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بەمەبەستی ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، پێویستە رێككەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدادا بكرێت، چونكە هەروەك ساڵی رابردوو لەنێو پڕۆژەبودجەی گشتیی عێراقدا چەسپێندراوە، هەرێم پابەند بێت بە ناردنی 550 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیا سۆمۆی عێراقییهوه و لەبەرانبەردا بەغدا بەشەبودجەی هەرێم رەوانە بكرێت.''
(خۆشەوی خەلیل) روونی دهكاتهوه، كه لە خالێكی نێو بودجەدا هاتووە هەرلایەك وەك پێویست پابەند نەبێت، دەكرێت پەشیمان ببێتەوە لەو رێككەوتنە، ئەوەش وایكرد عێراق بەشی هەرێمی كوردستان وەك خۆی رەوانە نەكات، لەبەر ئەوە پێویستە شاندی هەرێمی كوردستان بچنەوە بەغدا و رێككەوتنی نوێ بكرێت بۆ ناردنی بەشەبودجەی هەرێم تا وەك ساڵی رابردوو نەبێت.
ئهو نوێنهرهی كورد له هپرلهمانی بهغدا گوتیشی، بڕیارە حەفتەی دابێ، پەرلەمانی عێراق دەست بە كۆبوونەوەكانی بكاتەوە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئەگەر گۆڕانكاری نەكرێت لەو پڕۆسەیەدا ئەوا هەرێمی كوردستان زیانی پێدەگات لەوەی دەرفەت بۆ بەغدا بەجێ دیڵێ بەشەبودجەی هەرێم نەنێرێ، راستە بەهاتنی شاندی بالآی هەرێم گرێكوێرەكان كراونەتەوە، بەلآم هەندێ وردەكاری ماون دانوستانیان لەبارەوە نەكراوه.
قائید میرۆ




