٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و چاوشئۆغڵو ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئانکارا بەرز دەنرخێنن

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info- لە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا و، ئەو ئاستەی كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان پێی گەیشتوون بەرز نرخێنرا كە سوودێكی باشی بۆ هەردوو گەلی هەرێمی كوردستان و توركیا هەیە و لە بەرژوەندی هەردوولادایە.


هەر لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئانکارا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣-١١-٢٠١٦  (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ (مەولود چاوشئۆغڵو) وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە توندوتۆڵەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا و ئەو ئاستەی كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان پێی گەیشتوون بەرز نرخێنرا كە سوودێكی باشی بۆ هەردوو گەلی هەرێمی كوردستان و توركیا هەیە و لە بەرژوەندی هەردوولادایە.


لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەو گۆڕانكاریانە كرا كە ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە دەبنەوە و ئەو ڕووداوە چاوەڕواننەكراوانەی پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكە دروست ببن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە بەشێوەیەك لە بەرژوەندیی هەموولایەكدا بێت، جەخت لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامی نێوان هەولێر و ئەنقەرە كرایەوە.

بەڕێز چاوشئۆغڵو ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی لە بوارە جیاجیاكاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا كە چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغەكانی داهاتوودا بووژانەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی سوپاسی ئەو پێشوازیە و هاوكارییە بەردەوامەكانی توركیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرەی بەرز نرخاند و ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ زیاتر تۆكمەكردنی پەیوەندیەكان دەربڕی.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە مووسڵ و دەوروبەری و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدرال و هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و عێراقی فیدرال و چەند بابەتێكی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار