٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی سنوونێ لە رەفتارەکانی پەکەکە بێزاربوونە.. بە ئۆتۆمبێڵی جامڕش و بێتابڵۆ دەسوڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

سنوونێ-KDP.info-   بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ رایگەیاند، ٧ هەزار و ٤٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە سنوونێ و دەوروبەری، بەڵام ئەوەی بووەتە كێشە بۆ نەگەڕانەوەی خەڵك، مانەوەی پەكەكەیە لەناوچەكەدا كە رۆژانە بە ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و بێ تابلۆ بە ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

 

(نایف سەیدۆ) بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ سەر بە شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، تا ئێستا  ٧ هەزار و ٤٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە سنوونێ و دەوروبەری، رۆژانەیش گەڕانەوەی  خەڵك بەردەوامە، كە خەڵكی زۆربەی كۆمەڵگەكان گەڕاونەتەوە و ٢٤ قوتابخانەی بۆ ئەو خێزانانە كراونەتەوە، زۆربەی زۆری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیش بۆ ئەو ناوچانە دابین كراون.

 

گوتیشی: ئەوەی بووەتە جێگەی نیگەرانیی خەڵكی ناوچەكە ئەوەیە كە رۆژانە بە دەیان ئۆتۆمبێلی بێ تابڵۆ و جامڕەش بە ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە، كە ئەوانە سەر بە پەكەكەنە  هەر یەكە و لە شوێنێكی هێناوە، خەڵكییش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن پەكەكە لە ناوچەكە بێت ناگەڕێینەوە، هه‌ڵبه‌ت مانەوەی ئەوان كێشەیە لەناوچەكەدا، چونكە هەر كاتێك كێشەیەك لە ناوچەكە روو بدات كەس نازانێت ئەوانە كێن و لە كوێ هاتوونە".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار