٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا لە ناردنی نەوتی سپی بۆ هەولێر بەردەوام دەبێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەڕێوبەری سووتەمەنیی ھەولێر ئاشکرای کرد، بەغدا تا ئێستا حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپیی بۆ ھەولێری ناردووە و له‌ ناردنیشی بەردەوام دەبێ، چاوەڕوانیش دەکرێت لە رۆژانی دابێ رێژەیەکی زیاتر نەوت رەوانە بکرێ.

 

(مستەفا تەھا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تا ئێستا بەغدا حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپیی ماڵانی بۆ ھەولێر ناردووە و ماوەی ١٠رۆژێکە لەبەر بۆنەکانی پێوەست بە شیعە، رەوانەکردنی نەوت راگیراوە و بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە.

 

گوتیشی، رۆژانە ١٠٠ھەزار لیترێک دێت، بەڵام پرۆسەکە بەخاوی بەڕێوە دەچێت و بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی دابێ، برێکی زیاتری نەوت بۆ ئێمە رەوانە بکرێت و پرۆسەی ھاتنی نەوتیش بەردەوام دەبێت.

 

(مستەفا تەھا) ئاماژەیشی دا، ''ئێمە پێویستمان بە١٠٠ملیۆن لیتر نەوت ھەیە بۆ ھەولێر و دەوروبەری.. تەنھا بۆ ناوچە شاخاوییەکان ٢٣ملیۆن لیتری دەوێت و ھەر کاتێک ئەو ناوچانە تەواو بوون، دەست بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکانی دیکەی ھەولێر دەکەین.''

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار