یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلام پشتیوانی لە بانگه‌وازه‌كه‌ى بارزانى دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى لە كوردستان ده‌ڵێت، په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) له‌كاتى خۆیدا بوو و، ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى له رووى مێژوویى جێبه‌جێ كرد، بۆیە پشتیوانى ته‌واوى زانایانى ئایینى كوردستان بۆ په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژى 20ـى 11ـى 2016 پەیامێكی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، "چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەمشێوەیە دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆ و پارلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پارلەمان هەڵبژێردرێت. چونكە بۆ هەموو لایەك ڕوونە، ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پارلەمان بگرنە دەست. هەروەها حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێك‌بكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و، منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم."
لەمبارەیەوە (مه‌لا عه‌بدولڵا سه‌عید وه‌یسى) سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "په‌یامه‌كه‌ى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) له‌كاتى خۆى و له‌كاتێكى گونجاو بوو، پێمان وایه هه‌نگاوێكى زۆر باشه بۆ چاره‌كردنى ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌و ئومێده‌ین و داوایش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كى ئیجابى هه‌نگاو بنێن به‌ره‌وڕووى ئه‌و په‌یامه‌ى (سه‌رۆك بارزانى)، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشن و كێشه‌كان ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا باس بكه‌ن و چاره‌یان بكه‌ن."
سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى جه‌ختى كرده‌وه: "په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) زۆر ڕوونه و دیاره ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى له رووى مێژوویىەوە جێبه‌جێ كرد بۆیە بوارى موزایه‌ده‌ى بۆ هیچ كه‌سێك نه‌هێشتووەته‌وه و، پێشنیازه‌كانیشى زۆر به روونى هاوێشته به‌رده‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان. ئه‌مه هه‌نگاوێكى عه‌مه‌لییه (سه‌رۆك بارزانى) هاویشتى، به‌ڵام پێویسته به زوویى حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كەوە بێن و، قسه‌كانى بكه‌ن به كردار و به‌شێوه‌یه‌كى عه‌مه‌لى جێبه‌جێى بكه‌ن، چونكه دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئێستا دۆخێكى زۆر ناسكه و پێویستى به یه‌كریزى و یه‌كگرتوویى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیى حیزبیى خۆیان وه‌لابنێنن و به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى له‌به‌رچاو بگرن، كه بارو‌دۆخى ئێستا پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موویان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و خه‌لكى كوردستان كۆك بن."
(مەلا عەبدوڵلا سەعید وه‌یسى) جەختی کردەوە: "هه‌موومان ده‌زانین دواى داعش ناوچەکە گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، چه‌ندى وتارى كورد یه‌كگرتوو بێت و سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كورد به یه‌كگرتوویى و یه‌كرێزى ده‌توانێ ئامانج و ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنى، بۆیه پشتیوانى ته‌واوى سه‌رجه‌م زانایانى ئایینى كوردستان بۆ په‌یامه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، به‌و هیوایه‌ین به زووترین كات بتوانن له‌گه‌ل یه‌كترى دابنیشن و كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دەوەستێتە سەر ئەوەی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی سازش لە به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى بکات، کە وایان کرد بێگومان ده‌گه‌ن به ئه‌نجام، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره نه‌گه‌ن به ئه‌نجامێكى باش حه‌ق وایه لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م هه‌موو میلله‌ت نه‌هى لێ بكات."
نەشوان بەرزنجی




