ئه‌ره‌ب ویکلی: بایی ملیۆنان دۆلار چه‌کی عێراق به گرووپێکی نادیار فرۆشراوه

هەولێر-KDP.info- گۆڤاری ئه‌ره‌ب ویکلی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، که بە بڕی ملیۆنان دۆلار چه‌ک له عێراق به گرووپێکی نادیار فرۆشراوه له بنکه‌یه‌ک له شاری به‌سرای باشووری عێراق.
سه‌رچاوه‌که ئاشکرایشی کردووە کە بە بڕی ملیۆنان دینار چه‌ک به‌و شێوه‌یه لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ده‌فرۆشرێت. ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە ئەو چەکانە لەلایەن گرووپێکی نادیارەوە کڕدراون، که هیچ ناسنامه‌یه‌کیان ئاشکرا نەکراوە.
گۆڤاری ئه‌ره‌ب ویکلی لێدوانی شارەزایەکی کاروباری ئاسایش (یه‌حیا عه‌لی) بڵاو کردووەتەوە کە ده‌ڵێت "له عێراق ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه باند و گرووپ دروست بکه‌یت و چه‌ک بکڕیت"، ده‌شڵێت "جلوبه‌رگی هێزه ئەمنییەکانی عێراق له بازاڕه‌کاندا کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت، بێ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه لەو بارەیەوە بکرێت."
ناوبراو خۆی بە نموونە دێنێتەوە کە جلوبەرگی فەرمیی ئاسایشی عێراقی به ٢٠ هه‌زار دینار کڕیوه بێ ئه‌وه‌ی داوای ناسنامه‌ی لێ بکه‌ن. هەروەها کڕیارێکی چەکیش بە گۆڤارەکەی وتووە کە ئەو چەکەی لە ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه کڕیووه و فرۆشیاره‌که داوای ٦٠٠ دۆلاری کردووه، به‌ڵام ئه‌و به ٤٠٠ دۆلار لێی وه‌رگرتووه.
سەبارەت بەو پرسە، پۆلیس ڕایگه‌یاندووه، که ئه‌وان چاودێریی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه بازرگانییه‌کی به‌سوده بۆیه گرووپه‌کان تۆڕی به‌هێزیان دروست کردووە.




