مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK: په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه

هەولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پشتیوانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند و، بە كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دەزانێ.
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی كوردستان پەیامێكی ئاراسته‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بكەونە گفتوگۆ و په‌رلەمان كارا بكرێتەوە و سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ په‌رلەمان هەڵبژێردرێت و، حیزبەكان لەسەر ئەوە ڕێك‌بكەون حكوومەتێكی نوێ دابمەزرێت و بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی كوردستان دەستنیشان بكرێت تا هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بگرێتە ده‌ست.
لەمبارەیەوە یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ڕایگەیاند، "پاڵپشتیی په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌كرێ ئه‌و په‌یامه بكرێته دەستپێکێكی باش بۆ گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ كۆتایی هێنان به‌كێشه و گرفته‌كان. هه‌روه‌ها حیزبەکان دەبێ لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن و رێک‌بکەون.. هه‌موو لایه‌ك كار بؤ زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانى حیزبه‌كان بكەن، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری نه‌وه‌ك ته‌نهاپەیامەکانیان لە رێگای ڕاگەیاندنەوە بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی كوردستان به‌بایه‌خ و گرنگییه‌وه وه‌ربگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه."
YNDK لە ڕاگەیێندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە، بە پێویستی دەزانێ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر بە بەشداریی سەرجەم حیزب و لایه‌نه‌كان و ئەنجام بدرێت، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێچ حیزب‌دا كۆبوونه‌وه‌كان بەرتەسک نەکرێنەوە، لەبەرئەوەى ئه‌زموونی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی پێنج حیزب جگه له قووڵكردنه‌وه‌ی كیشه‌كان چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌كردووه.
هاوکات رایگەیاندووە، "له یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كین و هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه‌كان و، سه‌رخستنی كۆبوونه‌وه‌كه و كۆتاییهێنان به هه‌موو كیشه و گرفته‌كان و رزگاركردنی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كوردستان له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی دووچاری بوونه‌ته‌وه."




