٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی ھەولێر: بە ئامانجکردنی د. وشیار ئیسماعیل، تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی پایتەختە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر رایدەگەیەنێت، بە ئامانجکردنی (د. وشیار ئیسماعیل) کردەوەیەکی تێکدەرانە و نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی  پایتەختە. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر ڕایشیگەیاندووە، زۆر بە وردی لێکۆڵینەوە لەم رووداوە دەست پێکردووە و ھەموولایەکیش لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار دەکەنەوە.


دەقی راگەیاندراوی ئاسایشی ھەولێر:
شەوی  22-23/11/2016، لە گەڕەکی بەھار، تەقە لە (د. وشیار ئیسماعیل) پێشنوێژ و وتارخوێن لە مزگەوتی عومەر بندیان کرا، لە ماڵی خۆیدا بریندار کراو پاشان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای ھەولێر گیانی لە دەست دا. ناوبراو زانایەکی ئایینی و کەسایەتییەکی ناسراوی شاری ھەولێر بوو.
بە ئامانجکردنی (د. وشیار) کردەوەیەکی تێکدەرانەو نەخوازراوە و ئامانج لێی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی  پایتەختە. بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تر زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێکردووە. لە داھاتوویشدا ھەموولایەک لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاگادار ئەکەینەوە.

بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
23/10/2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار