٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ به‌رپرسانی توركیادا، پرسی ئاشتی و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە باس دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مێدیای تورکیا ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیادا، پرسی ئاشتی و دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆکانی هەدەپەیە کە بە قسەی میدیاکانی تورکیا لە کۆبوونەوەکاندا قسەی لەبارەوە دەکرێت و چاوەڕی دەکرێت سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای پێداچوونەوە بە هەڵوێستی بەرپرسانی تورکیا بکات لەسەر ئەو پرسانە.

(نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شەوی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ ئانکارای پایته‌ختی توركیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ست پێ کردووە و لە ئێستادا له‌گه‌ڵ (بینالی یڵدرم) سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیادا لە كۆبوونه‌وه‌دان.

بەگوێرەی زانیارییەکان سەعات 13:30 به‌ كاتی ئیستانبووڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌‌ڵ (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆككۆماری توركیادا کۆ دەبێتەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و بارودۆخی‌ ناوچه‌كه به‌ تایبه‌تی پرسی سیاسی و ئابووری و جه‌نگ له‌ دژی داعش دەخەنە بەر باسەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار