٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەکەی پەرلەمان هیچی پێناکرێ؛ رێککەوتن كاری وان نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەو لیژنەی لە پەرلەمانی عێراقدا پێوەست بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست کراوە، ناتوانێ ھیچ پڕۆژەیەک پێشکەش بکات و گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات، چونکە کاری پەرلەمان تەنیا یاسادانان و چاودێرییە، ئه‌وه‌ حکوومەتی ناوەند و ھەرێمن توانای رێککەوتنی نوێیان ھەیە.

 

ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراقدا (تاریق گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەو لیژنەیەی لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانه‌وه‌ لە پەرلەمانی عێراق دروست کراوە، ناتوانێ هیچ پڕۆژەیەک پێشکەش بکات و هیچ پڕۆژەیەکیشی نییە، چونکە لیژنەکە دەستەڵاتی ئەو جۆرە کارانەی نییە و ناتوانێ گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکات.

 

گوتیشی، پەرلەمان دەزگایەکی یاسادانان و چاودێرییە، بۆیە تەنیا حکوومەتی هەرێم و ناوەند دەتوانن پێوەست بە مووچە یان هەر بوارێکی دیکە رێککەوتنی نوێ بکەن نەک ئەو لیژنەیه‌ی کە دروست کراوە.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار