٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ توركیا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ ئانکارای پایته‌ختی توركیا و، له‌گه‌ڵ (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆككۆمار و (بینالی یڵدرم) سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

(سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆككۆماری توركیا و (بینالی یڵدرم) سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیادا كۆ ببێته‌وه‌ و له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌ میدیاكانی توركیا هه‌واڵی سه‌ردانی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ بڵاو كردبووه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار