کۆسرەت رەسووڵ داوا لە تێکۆشەرانی یەکێتی دەکات، پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکه‌ی بارزانی بکەن

هەولێر-KDP.info- جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (کۆسرەت رەسووڵ عه‌لی) لە راگەیه‌ندراوێکدا پشتیوانیی خۆی بۆ پەیامەکەی (سەرۆک بارزانی) راگەیاند و، داوایشی کرد لە گشت یەکێتییە تێکۆشەرەکان به‌هه‌موو تواناوه پشتیوانیى له چاره‌سه‌رىی سیاسی و ئابوورى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى (بارزانى) بكه‌ن و ببنه هێزێكى هۆشیار و دڵسۆز بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان.
دەقی راگەیاندراوی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان:
له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا كه هه‌رێمى كوردستان دووچارى بارێكى دژوارى سیاسی و ئابوورى هاتووه، رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی سه‌خت و ئه‌گه‌رى جیاجیا بۆته‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان گرفتى ژیان و گوزه‌رانیان رۆژ به‌رۆژ ناخۆشتر ئه‌بێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و حزبه‌كانیشی نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان و به‌رژوه‌ندییه باڵاكانى هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن.
ده‌ستپێشخه‌ریى سه‌رۆك بارزانى له رووى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له رووى ئه‌ركه قورسه‌كانى كورد و كوردستاندا، ده‌روازه‌یه‌كى گونجاو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر هۆشیارانه و دڵسۆزانه جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌توانێ هه‌نگاوى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى بارى ئابوورى و ژیانى خه‌ڵك بنێت. بۆیه:
1- داوا له هه‌موو تێكۆشه‌ره‌كانى "ی.ن.ك" ده‌كه‌م كه به‌هه‌موو توانا پشتیوانى له چاره‌سه‌رى سیاسی و ئابوورى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بارزانى بكه‌ن و ببنه هێزێكى هۆشیار و دڵسۆز بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان.
2- هیوادارم هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان به‌گیانى له‌خۆبووردن و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیى مێژووییه‌وه هاوكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بكرێ به هه‌نگاوى به‌كار بۆ ده‌ربازبوونى گه‌له‌كه‌مان و هه‌رێمى كوردستان له‌و قه‌یرانه ترسناكه‌ى، كه هه‌موو لایه‌نێكى ژیانى خه‌ڵكى كوردستانى گرتۆته‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
22/11/2016




