٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٣٠%ی مووسڵ ئازاد کراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ٣٠%ی نێو شاری مووسڵ ئازاد کراوە.

 

(شاخەوان عەبدوڵا) ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، هەر جووڵەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەنتەری شاری مووسڵ بە فەرمانی (سه‌رۆك بارزانی) دەبێت، بەڵام تائێستا بەهیچ شێوەیەک داوا نەکراوە پێشمەرگە بچێتە شاری مووسڵەوە.

 

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی: "ئازادکردنەوەی مووسڵ خێرا هەنگاو دەنێت، بە جۆرێک ئێستا سێ گەڕەکی گەورەی مووسڵ ئازاد کراونەتەوە و ٣٠%ی سەنتەری مووسڵ لە دەست داعش دەرهێنراوە".

 

ئه‌و ده‌ڵێت "بەداخەوە خه‌ڵكی مووسڵ له‌گه‌ڵ  برسیێتیی زۆر به‌ره‌وڕووە و، ئەگەری کارەساتی گەورە دەکرێت بەهۆی نەبوونی خۆراکەوه‌.''

 

کارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار