که‌نه‌دا: حکوومه‌تی عێراق ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی چه‌که‌کانمان بۆ پێشمه‌رگه

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری بەرگریی کەنەدا ڕەخنەی لە حکوومەتی بەغدا گرت بەوەی کە ڕێگرە لەبەردەم گەیشتنی چەکی کەنەدایی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
(هیجره‌ت سه‌جان) وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، حکوومه‌تی عێراق ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی چه‌که‌کانمان به پێشمه‌رگه.
به‌گوێره‌ی هەواڵێكی (زه ستار)، (سه‌جان) گله‌یی کردووه له حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌سه‌ر ڕێگری‌کردن له گه‌یاندنی چه‌ک و کەرەستەی دیکەی سەربازی به پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له کاتێکدا ئه‌وان له‌به‌ر له 10 مانگه‌وه به‌ڵێنیان داوه چه‌ک بده‌ن به پێشمه‌رگە.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، مانگی ڕابردوویش (هیجرەت سه‌جان) وەزیری بەرگریی کەنەدا گله‌یی له حکوومه‌تی عێراق کرد له‌سه‌ر ڕێگری‌کردن له کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بۆ چاره‌کردنی بریندارانی شەڕی مووسڵ له لایه‌ن که‌نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه حه‌فته‌یه‌که ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه که‌وتووه‌ته کار.




