٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا، لێدوانەکەی باقر سۆڵاخ سەرکۆنە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا، لێدوانەکەی (باقر سۆڵاخ) سەرکۆنە دەکەن و ڕایدەگەیەنن، ئەم لیدوانانە زیان بە پێوەندیی مێژوویی نێوان پێکهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێ.

دەقی پەیامی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا:
هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا ئەوەی لە لێدوانی (باقر جەبەر سۆڵاخ)ـدا هاتووە سەرکۆنە دەکات، داوایش لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بەڕێز (عەممار ئەل‌حەکیم) دەکات، لەبارەی ئەو لێدوانە نابەرپرسانەوە کە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی قارەمان کردوویەتی کە خوێنی ڕشتووە لە پێناو رزگارکردنەوەی ئەو خاکەی (مالیکی) و شوێنکەتووانی ڕادەستی ڕێکخراوی داعشانیان کرد و تێیدا تاوانیان دەرهەق بە خەڵکی مووسڵ کرد، هەڵوێستی ڕوونی هەبێ.
ئێمە بە تووندی ئەو لێدوانانە رەت دەکەینەوە و داوا دەکەین لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێ؛ چونکە زیان بە پێوەندیی نیشتیمانی و مێژوویی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێ، کە باوەشی بۆ دوو ملیۆن عێراقی کردووەتەوە کە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانیان رایانکردووە، پێشمەرگەش پەنای داون و کەرامەتی پاراستوون.
گوتوبێژی فەرمیی بە ناوی هۆزە عەرەبەکانی نەینەواوە
شێخ مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت
22-11-2016

هەواڵی پەیوەندیدار