٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.محەممەد حاجی: بیانوویەک بۆ سازنەدانی گفتوگۆی لایەنەکان نەماوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەوەی پێویست بووە بۆ چارەکردنی کێشەکان باسی کردووە، ھیچ بیانوویەکیشی بۆ لایەنەکان نەھێشتووەتە بۆ ئەوەی گفتوگۆ نەکەن و نەسازێن.

(د.محەممەد حاجی) چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگ بوو و لەکاتێکی زۆر گونجاودا بووە و ئەوەی پێویست بووە بە زیادەوە لە پەیامەکەیدا بە خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی  راگەیاندووە؛ ئامادەییی خۆیشی بۆ چارەکردنی ھەموو کێشەکان راگەیاندووە و دەستی بۆ ئەو لایەنانە درێژ کردووە کە تاوەکو ئێستا ئامادەی گفتوگۆ و دیالۆگ نەبوونە ."
(د.محەمەد حاجی) و زۆرێکی دی لە چاودێر و کەسیاتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گویشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە، لەئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی لایەنەکانی دیکە دایە، بەتایبەت ئەو لایەنانەی ئامادەیی گفتوگۆیان نەبووە.
ئەو چاودێرەی سیاسیەت ڕوونی کردەوە، ماوەی ساڵونیوێکە دابڕانێک لەنێوان لایەنەکاندا ھەیە و ھیچ گفتوگۆیەک نەکراوە، بە تایبەت لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا، هەڵبەت (سەرۆک بارزانی) لەم پەیامەیدا ھیچ بیانوویەکی بۆ ھیچ لایەنێک نەھێشتووەتەوە تا گفتوگۆ نەکەن و کێشەکان چارە نەکەن.
بەرپرسی پێشووی ژووری پەیوەندیەسیاسیەکانی بزووتنەوەی گۆران راشیگەیاند، ھەموو ئەو خاڵانەی پێویست بووە لە پەیامەکەدا باسی بکات تیشکی خستۆتە سەر و پێم وایە ئەمە پەیامێکی گرینگ و مێژوویی بوو بۆ قۆناغی ئێستاکە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار