ئه‌مڕۆ، باشیك پاک دەکرێتەوە

باشیك-KDP.info- به‌رپرسى ناوچه‌ى باشیكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، دەست کرا بە هەڵمەتی خاوێنكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنەوە و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مین و بۆمبه چێنراوه‌كانى داعش له‌لایه‌ن رێكخراوى مین هه‌ڵگرتنه‌وه و كۆمپانیایه‌كى پاكوخاوێنی.
(ئه‌دریس عه‌لى خامۆكا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەگەڵ به‌ڕێوبه‌رى ناحیەدا هه‌ماهه‌نگیمان كردووه له‌گه‌ڵ رێكخراوى MAG تایبه‌ت بە هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و بۆمب كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانە بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌لكردنه‌وه‌ى مین و بۆمبه چێنراوه‌كانى تیرۆریستانى داعش له‌نێو ناحیه‌ى باشیكدا؛ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستبه‌كار بوون و، سه‌ره‌تا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دواتریش شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و خانووه‌كان و زه‌وییه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه."
به‌رپرسى ناوچه‌ى باشیكى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتیشى، ئه‌و رێكخراوه به دوو تیم كار ده‌كه‌ن له 15 مانگى داهاتوویش چوار تیمى تر دەستبەکار دەبن.
(خامۆكا) دەیشڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆمپانیایه‌كى خاوێنكردنه‌وه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان نێو ناحیه‌ى باشیك و ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد.
شارۆچکەی باشیك له7-11-2016 به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئازاد كرا، دەکەوێتە 20 كم باکووری رۆژهەڵاتی شاری.
نه‌شوان به‌رزنجى




