64 هەزار كه‌س ئاواره بوونه.. بەغدا هاوکاریی نەکردوون

مووسڵ-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێت، لەوەتەی ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى مووسڵ له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش بەرپا کراوە، 64 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه. رۆژانه‌ش ئاواره‌بوونى خه‌لكى به‌رده‌وامى هه‌یه و، داواغش له حكوومه‌تى بەغدا و رێكخراوه مرۆییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەکات هاوكاریی زیاتری ئاواره‌كانى مووسڵ بكه‌ن.
(هاشم بریفكانى ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "مانگێكه ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەستی پێ کردووە و تا ئەم ساتە 62 بۆ 64 هه‌زار كه‌س له‌و شاره ئاواره بوون و، له شه‌ش كه‌مپ نیشته‌جێ كراون، که حه‌سه‌ن شام، خازر، زێلكان، زوممار و گه‌یاره‌ن، هەڵبەت دوو كه‌مپى تریش خه‌ریكى ئاماده‌كردنیانن و ده‌كه‌ونه سنوورى قه‌زاى شێخان و، رۆژئاواى مووسڵەوە."
(بریفكانى) دەڵێ، "ئاواره‌كان رێژه‌یان زۆره و تا دێت زیاتریش ده‌بێت، هەڵبەت له ڕه‌وشێكى خراپدان و دۆخی گوزەران و بژێوییان باش نییه، له تواناى حكوومه‌تى خۆجێیى مووسڵیشدا نییه هاوكاریى هه‌موو ئه‌و ئاوارانه بكات و، حكوومه‌تى ناوه‌ندیش پشتیوانیى ئێمه‌ى نه‌كردووه، تابتوانین خزمه‌ت و خزمه‌تگوزارى بۆ ئاواره‌كان دەستەبەر بكه‌ین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گوتیشى: "رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌نێو شارى مووسڵدا ماون، زیاتر له ملیۆنێك و 250 هه‌زار كه‌سه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕەش به‌م جۆره به سه‌ختى به‌رێوه بچێت، پێشبینیى هاتنى 700 هه‌زار ئاواره ده‌كه‌م خۆیان بگه‌یەننه كه‌مپه‌كان، بۆیه داوا له حكوومه‌تى ناوه‌ندى و، رێكخراوه مرۆییه‌كان و، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و، وڵاته ئه‌قلیمى و، جیهانییه‌كانیش ده‌كه‌ین زیاتر ده‌ستى هاوكارى بۆ ئاواره‌كانى خه‌لكى مووسڵ درێژ بكه‌ن، تابتوانین خزمه‌تێكى باش بۆ ئاواره‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین."
نه‌شوان به‌رزنجى




