بەغدا دەیەوێت، به هۆی پەکەکەوه لە کەرکووک ئامانجهكانی بپێكێ

کەرکووک-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەغدا دەیەوێت پەکەکە لە کەرکووک بەھێز بکات، دهیهوێ له کەرکووک باڵادەست بن، كه تێیدا سەرکەوتوو نابن.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پەکەکە پێشتر لە گەڕەکی عەرەفە بارەگای ھەبوو، بەڵام ئێستا بەغدا پشتگیرییان دەکات، بۆ ئەوەی لە حیزبەکانی دیکە بەھێزتر بێت؛ پێم وایە خەڵکی کەرکووکیش ئەمەی بۆ ڕوون دەبێتەوە. حكوومهتی بهغدا چەکی داونهتێ، پێیان وایە گەر پەکەکە بەھێز بێت کۆنترۆڵی کەرکووک دەکەن، بەڵام تاوەکو حیزبە کوردییەکان لە کەرکووک بەھێز بن بەغدا ناتوانێت باڵادەست بێت.''
وهك (شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتی، بەغدا دەیەوێت لە رێگەی بەھێزکردنی پەکەکەوه ئامانجگهلێك بپێکێت، كه حەشدی شەعبی و ئێران پشتگیرییان دەکات و ھەرکاتێک بیانەوێت پەکەکە سیاسەتی ئەوان جێبەجێ دەکات، کە رەنگە حیزبە کوردستانییەکان لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک سازش نەکەن و پهكهكه وەکو دژەکورد دابنێن، جگە لەوەش بۆ ئیستفزازکردنی تورکیایە لەبەرامبەر تورکمانەکانی کەرکووک.''
ئهو ئەندامهی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جهخت دهكاتهوه، ''خەڵکی کەرکووک ئەوانەی ئیمانیان بە ئاڵای کوردستان ھەیە کە پەکەکە نیەتی و، ئەوانەی دەستکەلای خەڵکن لەگەڵ ئەوان دەبن ئەمەش زیاتر ئەوانەن کە گەنجن و خەڵەتاندوویانن، ئهگەرنا کەس ناچێتە ناو ئەوان.''
دووپاتیشی كردهوه، ''بەھیچ شێوەیەک پەکەکە و بەغدا لەو ھەوڵەیاندا سەرکەوتوو نابن.''
بڵند ئیبراھیم




