سێ ملیۆن کەس لە ئەمەریکا دیپۆرت دەکرێنەوە

ئەمەریکا-KDP.info- بەرلەوەی کە ئیدارەی (ترەمپ) دەستبەکار بێ، کار بۆ ئەوە دەکرێ ٣ ملیۆن کەس کە وەک کۆچبەر لە ئەمەریکادا دەژین، دیپۆرت دەکرێنەوە.
(لویس کوینونس) ئەندامی تیمی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بە دەنگی ئەمهریکای گوت، ئەو کۆچبەرانەی بە یاسایی لە وڵاتەکەدان هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بترسن، موسڵمان بن یان نا، هەنگاو دەنێن کە موسڵمانانی توندڕۆ بە ئامانج بگرین، ئەوانەی کە لە ڕێی ئایینێکی راستەقینەوە کار ناکەن یان لەگەڵ چارەی ئاشتیخوازانەدا نین. ئاشکرایشی کرد کە موسڵمانە توندڕۆکان دیپۆرت دەکرێنەوە.
(کوینونس) دڵنیایشی دا، ئەو کەسانەی بۆ کارکردن ناونووس کراون و کرێکارن، ئەوانەیش دیپۆرت ناکرێنەوە.
بەڵام ترسی خستە نێو دڵی ئەوانەی کە تاوانیان کردووە کە ٣ ملیۆن کەس دەبن، ئەمانە دیپۆرت دەکرێنەوە، هەروەها ئەوانەشی کە ڤیزای گەشتیارییان وەرگرتووە و ماوەی ڤیزاکەیان تێپەڕ بووە، ئەوانەش دیپۆرت دەکرێنەوە و چیدی رێگە بەوەنادەین کە لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیارییەوە دوای تەواوبوونی وادەکەیان وەک کۆچبەر لە ئەمەریکادا بمێننەوە.
کۆینونس، دەڵێ رێک لە دوای سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوهوه دەکەونە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و ٣ ملیۆن کەس دیپۆرت دەکەینەوە کە لە ئێستادا دەستنیشانیان دەکەین.




