هێشتا ئاگری بیرە نەوتەکان نەکوژاونەتەوە
__2016_11_21_h14m37s39__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی ئه‌ی ئێف پی بڵاویکرده‌وه تا ئێستا شه‌و و ڕۆژ هه‌وڵ ده‌درێت بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی که داعش ئاگری تێبه‌رداون و، ده‌نگوباسی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی زیاتر لە ناوچەی مووسڵدا هه‌یه .
ئه‌ی ئێف پی ڕایگه‌یاند که تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه و ئه‌ندازیارانی نه‌وتی عێراقی ٢٤ کاتژمێر له هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌دان که داعش گڕی تێبه‌ردابوون تا پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی عێراق بۆ ناو شاری موسڵ دوا بخات .
به‌پێی سه‌رچاوه‌که له کاتێکدا تیمه‌کان کارده‌که‌ن بۆ ئاوپڕژاندن و کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که به‌حاڵ شێوه‌ی جه‌سته‌یان له ناو دوکه‌ڵه چڕه‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ده‌نگوباسی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له نزیک مووسڵ هه‌یه که لاشه‌ی ٤٦ که‌سی تێدایه و پێشبینی دۆزینه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و گۆڕانه ده‌کرێت.




