له‌سه‌ر بارودۆخی سووریا، ڕووسیا له‌گه‌ڵ تیمی ترامپ ده‌ستی به گفتوگۆ کرد

هه‌ولێر-KDP.info- له‌سه‌ر بارودۆخی سووریا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ تیمی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا ده‌ستیان به گفتوگۆ کردووه.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نته‌ر فاکس، به‌رپرسانی ڕووسی له‌گه‌ڵ تیمی یاریده‌ده‌ری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا ده‌ستییان به گفتوگۆکردن کردووه.
جێی باسه پێشتر له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا چه‌ند جارێک ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که دۆسیەو سوریا ده‌داته ڕووسیا و به‌ر له چه‌ند ڕۆژێکیش ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆکی ڕووسیا و ترامپ به ته‌له‌فون قسه‌یان کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی پاسفیک له پێرو، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێکه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تییان کردووه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌موو کاروبارێکی سووریا کردووه تیایدا بۆردومانی شاری حه‌له‌ب و بارودۆخی ئه‌و شاره.




