٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بریفكانی: 18 گەڕەك لە مووسڵ ڕزگار كراون.. شەڕەكە سەختر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری ‌لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیێنێت، شەڕێكی سەخت لە نێوان سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش لەنێو كۆڵانەكانی شاری مووسڵدا بەڕێوە دەچێت و، لە ماوەی مانگێكدا 18 گەڕەك ئازاد كراون.

(هاشم بریفكانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕێكی سەخت لەنێو مووسڵ لە نێوان سوپای عێراق و ئەو هێزانەی بەشدارن لە پرۆسەكە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش هەیە كە شەڕی كۆڵان بەكۆڵان و ماڵ بەماڵە، سەركەوتنی باشیش بەدەست هاتووە تا ئێستا، هێزەكانی دژەتیرۆر و فیرقەی ئاڵتوونی گەییشتوونەتە نێو گەڕەكەكانی زانایان و موحاربین و  گەڕەكی قادسیە یەك و دوو و، تەحریریش دوێنێ شەممە رزگار كراوە."

(بریفكانی) گوتیشی: "لە ماوەی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ تاوەكو ئەمڕۆ یەكشەممە كە مانگێكە،‌ زیاتر لە 18 گەڕەك لەنێو شار ئازاد كراون و، ئەمڕۆش شەڕ لە گەڕەكی زهورە و ئەو گەڕەكانەیش گەورەن و هێزیان پێویستە، بۆ لای چەپیش پێدەچێت لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بێتە رزگاركردن   ."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر دەڵێ: "شەڕی رزگاركردنی مووسڵ شەڕێكی سەختە و، هەر چەند زیاتر درێژە بكێشێ، شەڕەكە سەختر دەبێت  ."

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار