کارکردن بۆ دۆزینەوەی کڕێکارەکانی کاره‌ساتی کانه‌به‌ردینه‌که‌ی سێرت بەردەوامە

تورکیا-KDP.info- کارکردن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کرێکارانە بەردەوامە کە کانی بەردینەکەیان بەسەردا ڕما و، تا ئێستایش 5 ته‌رم ده‌رهێنراون، تیمەکان خەریکی ئه‌وه‌ن 11 که‌سه‌که‌ی دیکه بدۆزنەوە.
دوای ئه‌وه‌ی له شارۆچکه‌ی شیروانی سه‌ربه پارێزگای سێرت کانێکی به‌ردین ڕما، هه‌وڵه‌کان به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی ئه‌و کرێکارانه‌ی بوون به‌ژێر خاک و خۆڵی کانه به‌ردینه‌که‌وه، به‌رده‌وامه.
هه‌وڵه‌کان له‌و ناوچانه‌دا چڕ کراونه‌ته‌وه که ده‌زانرێت شوێنی ژماره‌یه‌ک ئامێر و ئۆتۆمبیله بیناسازی له‌ژێر خاک‌دا.
بەرپرسی کاره‌کانی رزگارکردنی کرێکاره‌کان، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیای راگەیاندووە، ئامانجیان ئه‌وه‌یه له‌مڕۆدا ده‌ستیان به 4 بۆ 5 کرێکار بگات.
(ره‌مه‌زان ئازبۆی) باسی له‌وه‌کردووە کە له‌کاتی روودانی ڕمانی کانه‌که‌دا 4 ئامێر و ئۆتۆمبیلی بیناسازی له‌و ناوچه‌یه‌ی که هه‌وڵ و کاره‌کانی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، بوونیان هه‌بووه. جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه تیمه‌کانیان به‌شێوازی شه‌فت به‌درێژایی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له کارکردن.
بەرپرسەکەی اکرەکانی ڕزگارکردنی کرێکراەکان هیوای خواست کرێکاره‌کان به‌زیندوویی بدۆزنه‌وه و گوتی: ''به‌داخه‌وه له‌م داڕووخانه‌دا 16 هاوڕێمان ژێر خاک که‌وتوون. 5 ته‌رممان ده‌رهێناوه، سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین به 11 که‌سه‌که‌ی دیکه بگه‌ین. وه‌ک کۆمپانیای سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین. هیوامان ئه‌وه‌ی به‌زیندوویی بیاندۆزینه‌وه. به‌راستی دۆخێکی زه‌حمه‌ت و پڕ ئازاره. ئامانجمان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4 بۆ 5 که‌سی دیکه له هاوڕیکانمان بدۆزینه‌وه و له‌ماوه‌ی یه‌ک دوو رۆژی داهاتووشدا ده‌ستمان به هه‌موو هاوڕێکانی دیکه‌مان رابگات''.
لای خۆشییه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئافاد، مه‌همه‌ت خاڵس بیلده‌ن له‌گه‌ڵ شاندێک له شاره‌زایانی وه‌زاره‌تی وزه‌دا سه‌ردانی شوێنه‌که‌ی کرد و زانیاریی سه‌باره‌ت به ره‌وتی کاره‌کان وه‌رگرت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌که کرد.
مه‌همه‌ت خالس بیلده‌ن هیوای خواست له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستیان به کرێکاره‌کان رابگات.




