٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمه‌ریکا: لەگەڵ بوونی حکوومەتێکی ناوەندیی بەهێز نین لە عێراق و سووریا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرێوەبەری ناوەندی هەواڵگریی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە حکوومەتێکی ناوەندیی بەهێز حوکمی عێراق و سووریا ناکات.

لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمه‌ریکا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە، (جۆن برینان)، بەرێوەبەری ناوەندی هەواڵگریی ئەمه‌ریکا (سی.ئای.ئەی)، دابەشکردنی عێراق و سووریای ڕاگەیاند و گوتی، هەرگیز جارێکی دیکە ناتواندرێ حکوومەتێکی ناوەندیی بەهێز حوکمی ئەو دوو وڵاتە بکەن.
ڕاشیگەیاند کە حکوومەتی ئەمه‌ریکا لەگەڵ بوونی حکوومەتی ناوەندیی سەرکوتکەر نییە لەو دوو وڵاتە، کە بوونی ئەو جۆرە حوکمە هۆکاری ئەو هەموو ستەمکارییانە بووە کە لە نەتەوە و پێکهاتەکان کراوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار