واشنتون تایمز: بەشداریی حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵدا ئەمەریکای نیگەران کردووە
__2016_11_16_h16m41s7__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واشنتون تایمزی ئەمریکا، بەشداری میلیشیا شیعەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا، ئەمریکای نێگەران کردووە و هوشداری ئەوەیان داوە کە یارمەتییە سەربازییەکان ڕادەگرن.
ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە سوپای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی "کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن" بەرەوپیشچوونێکی زۆری بەرەو شارۆچکەی تەلعفەر کردووە و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو یەکە سەربازییانە لە هەوڵی بڕینی ڕێگای نێوان باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ و سووریادان لەکاتێکدا هێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عێراقیش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتەوە فشارێکی زوریان بۆ سەر داعش دروست کردووە.
هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی واشنتون تایمز، تێکەڵبوونی سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی بووەتە هۆکاری نیگەرانبوونی بەرپرسانی ئەمریکا، چونکە لەکاتێکدا هاوکاریی ئاسمانی پیشکەش بە سوپای عێراق دەکەن، ئەو هاوکارییە حەشدی شەعبیش دەگرێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە حەشدی شەعبی سەربە ئێرانە و لەدژی ئەمریکان.هوشداریی ئەوەشیان داوە کە ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاندووە ئەوان پشتێوانیی سەربازی بۆ سوپای عێراق ڕادەگرن ئەگەر لەگەڵ حەشدی شەعبی جیا نەبنەوە.




