یازدە وڵاتی عه‌ره‌بی، دژی ئێران سکاڵایه‌ک ده‌ده‌نه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی

هه‌ولێر-KDP.info- یازدە وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا، سکاڵایه‌کیان دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران دایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌سه‌ر ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری وڵاته‌کانی ناوچه‌که و شێواندنی ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی.
له سکاڵانامه‌که‌دا باس له هاوکاریی ئێران کراوه بۆ چەکدارانی شیعەی حوسیی یه‌مه‌ن و حزبوڵلای لوبنان و، هه‌روه‌ها چه‌کداری ناردووە بۆ هاوکاریی ڕژێمی سووریا.
سکاڵانامه‌که له ناو وڵاتانی ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌پێی هەواڵێکی (سی.ئێن.ئێن)، وڵاتەکان پێکهاتوون لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، میسر، سعوودیه، قه‌ته‌ر، کوێت، به‌حرێن، سودان، ئوردن، شانشینی عومان و یه‌مه‌ن. ئه‌م وڵاتانه دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانن له کاوباری وڵاتانی ناوچه‌که‌یان.




