به هاوكاریی پارێزگای دهۆك، یوئێن ناوه‌ندێک بۆ هاوکاریکردنی ئافره‌تانی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌کاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کرده‌وه، بۆ هاوکاریکردنی ئافره‌تانی قوربانیی ده‌ستی داعش، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هاوکاریی پارێزگای دهۆک ناوه‌ندێکی هاوکاری بۆ ئەو ئافرەتانە ده‌کاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی ئه‌و ناوه‌نده، به‌ر له دوو ساڵه‌وه کاری لەسەر کردووه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ڕزگارکردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش، له نزیک دهۆک ده‌ستبه‌کار بووه بۆ هاوکاریی ئه‌و ژنانەی که لە دەستی داعش ڕزگار ده‌کرێن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریکایی، سه‌نته‌ره‌که له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (یوئێن.ئێف.پی.ئه‌ی) و به هاوکاریی پارێزگای دهۆک به‌ڕێوە دەچێت.




