شاره‌زایه‌كی ئابووری: مووسڵ و ناوچه‌كانی ئازاد بكرێن، به‌غدا خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین ناكرێ

هه‌ولێر-KDP.info- شاره‌زایه‌كی ئابووری پێی وایه، هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم داوای گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر به‌غدا بكات ئه‌وا زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه عێراقیش به قه‌یرانی داراییدا ده‌رباز ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێ، به‌غدا خۆی داوا له فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌ربگرن، ئینجا ئه‌گه‌ر بێت‌و مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌یش رزگار بكرێن، ئه‌وا توانای دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی نابێت.
(د. به‌ختیار سابر) شاره‌زای ئابووری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌ر به‌غدا، كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكات، چونكه هه‌مان قه‌یرانی دارایی عێراقیشی گرتووه‌ته‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه ''به‌پێی زانیارییه‌كانم، ئێستا له به‌غدا داوا له فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی بێمووچه وه‌رگرن و شه‌ش مانگی دیكه ده‌وام بكه‌ن، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی به‌غدا بێت، چۆن ده‌توانێ مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات؟، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆییی ئابووری خۆی بپارێزێت و سه‌قامگیریی سیاسی دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئومێد بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاووڵاتیانی.''
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری گوتیشی، "جگه له‌وه‌ی ئێستا به‌غدایش هه‌مان دۆخی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه له ده‌ربازكردنی قه‌یرانی داراییدا، ئه‌گه‌ر مووسڵ و ناوچه‌كانی بن ده‌ستی داعشان ئازاد بكرێن، ئه‌وا پێویسته حكوومه‌تی عێراق مووچه و بودجه‌ی ئه‌وانیش دابین بكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وكات هێشتا قه‌یرانه‌كه گرانتر ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر به‌غدا، ئینجا هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و وڵاتان، كاتێك بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، به‌غدا توانای دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌رخانكردنی بودجه‌یشی نابێ تا ئاوه‌دانیان بكاته‌وه.''
قائید میرۆ




